بارانبارین دەست پێدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ھەرێم، سبەی شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ ئاسمانی باشووری كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودابێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی ئاسمانی شارەكانی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لەكاتی جیاواز نمە باران لە ناوچەكانی كوردستان دەست پێدەكات.