ماڕادۆنا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توند له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ده‌كات

ماڕادۆنا: به‌شێك له‌ یاریزانه‌كانی تانگۆ شایه‌نی پۆشینی درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا نین

دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئارجێنتینا سه‌رله‌نوێ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر یاریزانان و هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ.

مارادۆنا كه‌ له‌ ساڵی 1986 مۆندیالی له‌گه‌ڵ ئارجێنتینا برده‌وه‌ ده‌ڵێت: سه‌یركردنی یارییه‌كانی ئارجێنتینا بووه‌ته‌ فیلمی ترسناك و ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژارده‌كه‌ ده‌كات به‌ قسه‌ی گه‌وره‌ و به‌ڵێنی بێ مانا فێڵ له‌ هانده‌ران ده‌كات.

مارادۆنا پێیوایه‌ هه‌ندێك له‌ یاریزانه‌كانی ئارجێنتینا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك شایه‌نی پۆشینی درێسی هه‌ڵبژارده‌كه‌ نین.

ئه‌م لێدوانه‌ی مارادۆنا له ‌دوای دۆڕانه‌كه‌ی تانگۆ به‌رامبه‌ر ڤێنزوێلا دێت كه‌ به‌ گۆڵێك به‌رامبه‌ر سێ گۆڵ تووشی شكست بوون، له‌و یارییه‌دا مێسی دوای دابڕان بۆ ماوه‌ی 8 مانگ له‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جارێكی دیكه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ تانگۆ به‌رامبه‌ر ڤێنزویلا سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام شكست بووه‌ به‌شیان.