نوجه‌با: عێراق له ئه‌مه‌ریكییه‌كان پاك ده‌كه‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌كره‌م كه‌عبی، سكرتێری گشتی میلیشیاكانی نوجه‌با رایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات، ته‌واوی خاكی عێراق له ئه‌مه‌ریكییه‌كان و شانه نووستوه‌كانی تیرۆریستان پاك بكاته‌وه.
ئه‌كره‌م كه‌عبی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و خێزانی ئه‌و 27 چه‌كداری میلیشیاكانی حه‌شد ده‌كات، كه به‌مدواییه له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ناوچه‌ی سه‌عدوونییه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی ریازی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه كوژران.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه‌عبی، داعش به هێزێكی ئه‌مه‌ریكی وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: "ده‌ستی سته‌م و خیانه‌تی تیرۆریستانی داعشی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وانه‌ی هاوكارییان ده‌كه‌ن، له‌و رووداوه‌دا هه‌یه له حه‌ویجه، ئه‌وانه‌ش دین و ژین و نیشتمانی خۆیان به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م فرۆشتووه".
كه‌عبی هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی خاكی عێراق له بوونی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و شانه نووستووه‌كانی تیرۆریستان پاك بكه‌نه‌وه.
ده‌شڵێت: "به‌رده‌وام هۆشداریمان له شانه نووستووه‌كان و هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوه شانه نووستووه‌كانی داعش له ژێر ناوی جیاجیاوه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كان و پارێزگاری‌یان لێده‌كرێت".
كه‌عبی به‌شێك له شانه نووستووه‌كان به‌وه وه‌سف ده‌كات، كه له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش بێده‌نگبوونه و ئێستا بوونه‌ته ده‌ستكێشی "سه‌هیۆئه‌مه‌ریكا" و پیلانگێڕی له دژی عێراق و ئاژاوه‌گێڕی له نێوان نه‌وه‌كانی یه‌ك وڵات ده‌كه‌ن.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، شه‌ڕ و پێكدادان له نیوان میلیشیاكانی حه‌شد و چه‌كدارانی داعش، له ناوچه‌ی سه‌عدوونییه‌ی ریاز، كه سه‌ر به شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌یه، روویدا و به‌هۆیه‌وه 27 چه‌كداری حه‌شد كوژران.