ئه‌مه‌ریكا: ملیۆنان دۆلارمان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال ته‌رخانكردووه به‌ڵام دۆخه‌كه رێگره
K24- هه‌ولێر:
جۆی ھوود، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانه‌ی ئەمه‌ریکا لە عێراق رایگەیاند: ملیۆنان دۆلارمان ئامادە کردووە بۆ بنیادنانەوەی شنگال، بەڵام بەھۆی خراپی رەوشی ئیداری و ئەمنی ئه‌و قه‌زایه ناتوانین ئەو ھاوکارییانە بگەێنین.
کاربەڕێکەری باڵیۆزخانه‌ی ئەمه‌ریکا لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان٢٤دا جه‌ختی كرده‌وه، ھەموو پاڵپشتیەکی سیاسی و دیپلۆماسی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەکەین، بۆ خستنەوە سەرپێی ئیدارەی شنگال و گەراندنەوەی خەڵکی شنگاڵ بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته ئه‌و دۆخه خه‌راپه‌ی له ئیداره‌ی قه‌زای شنگالدا هه‌یه، چارەسەر بکرێت.
H.B