به وێنه.. دايكێك منداڵه 8 ساڵه‌كه‌ى 20 رۆژ بێ نان و ئاو ده‌به‌ستێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له شارى هه‌ولێر، ئافره‌تێك كوڕه هه‌شت ساڵه‌كه‌ى خۆى، بۆ 20 رۆژ به زنجير ده‌به‌ستێته‌وه و نان و ئاوى لێ قه‌ده‌غه ده‌كات و ئه‌و منداڵه ته‌نيا 10 كيلۆگرام له كێشى ماوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه كاروان خۆشناو له پۆليسى هه‌ولێر، له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكرده‌وه، ئه‌و دايكه نامرۆڤانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه كردووه.
ئه‌وه‌شى نووسيوه، ئافره‌ته‌كه، ماوه‌ى دوو مانگه خۆراكی به‌و منداڵه نه‌داوه و به‌و هۆيه‌وه كێشى منداڵه‌كه بۆ ته‌نيا 10 كیلۆگرام دابه‌زیوه.