مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵ، ئەمڕۆ مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و ھەرسێ سەرۆكایەتی دابەش دەكرێت.
وەك لە خشتەی وەزارەتی دارایی ھاتووە: "رۆژى چوار شه‌ممه به‌روارى 15/11/2017، مووچه‌ى مانگى 8ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تى داد
- ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى
- سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
- سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان
- سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران