به ڤيديۆ.. بوومه‌له‌رزه ئه‌فريقا ده‌كاته دوو به‌شه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌نجامى بوومه‌له‌رزه و گۆڕانكارييه‌كانى ژێر زه‌وى له خۆرهه‌ڵاتى ئه‌فريقا درزێكى گه‌وره له زه‌وى درووست بووه.
دێڤيد ئه‌حيدى، شاره‌زاى جيۆلۆجى كينيا رايگه‌ياند، بوومه‌له‌رزه درزێكى گه‌وره‌ى له رووى زه‌ويدا درووستكردووه.
گوتيشى: ئه‌و درزه گه‌وره‌تر ده‌بێت و له داهاتوودا ئه‌فريقا ده‌كاته دوو به‌شه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: توێكڵى زه‌وى له سنوورى سۆماڵ‌دا له به‌شه‌كه‌ى ديكه‌ى رووى زه‌وى به ئه‌ندازه‌ى 2.5 سانتيمه‌تر دور كه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌يه به‌رده‌وام بێت رۆژ له دواى رۆژ مه‌ترسى دابه‌شبوونى ئه‌فريقا زياتر ده‌بێت.
ئه‌و درزه‌ى له سه‌ر رووى خاكى كيميا درووست بووه، قووڵييه‌كه‌ى 20 مه‌تر و پانى 15 مه‌تره.