تۆتێنهام وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی ریال مه‌دریدی بۆ كڕینی هاری كه‌ین دایه‌وه
یانه‌ی تۆتێنهام هۆتسپێرز درێسی نوێی ئاشكرا كرد و به بوونی هاری كه‌ین له رێكلامی درێسه نوێیه‌كه په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌و یاریزانه به ریال مه‌درید دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه تۆتێنهام درێسی نوێی یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی هاری كه‌ین له تۆتێنهام ده‌مێنێته‌وه و ناچێته ریال مه‌درید.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه تۆتێنهام نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری كه‌ینی گۆڵكاری مۆندیال ببێت به‌تایبه‌ت به‌ر ده‌ستپێكردنی جامی جیهانی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه‌ی نوێ كرده‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوو بڵاوكرایه‌وه ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت هاری كه‌ین بكاته شوێنگره‌وه‌ی كریستاینۆ رۆناڵدۆ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆسه‌وه كرد.