ھەڕەشەكان مەندەلی ناوەستێنێ
K24 - مەندەلی
چەکدارانی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر شارەدێی مەندەلی، جیا له هه‌ڕه‌شه‌ی رێگریكردن له دانانی سندووقی ده‌نگدانی ریفراندۆم، هۆشداریشیان به هاووڵاتیانی مه‌نده‌لی و سه‌عدییه‌داوه كه نابێت به‌شداری له پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن، كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسیش رایدەگەیەنێت وەك ھەر ناوچەیەكی دیكەی كوردستان ریفراندۆم لە مەندەلی ئەنجام دەدرێت.
دوای ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی كه حه‌شدی شه‌عبی له‌شارۆچكه‌ی مه‌نده‌لی دروستی كرد، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه پرۆسه‌ی ریفراندۆم له ناوچه‌كه‌یان دووچاری ئاسته‌نگ بێته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌وباره‌یه‌وه دڵنیایی ده‌ده‌نه هه‌موو لایه‌ك كه به‌پێی پلانه‌كانی خۆیان پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌و ناچانه ئه‌نجام ده‌درێت.