سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ڕێگه‌ی كوردستان 24 په‌یامێك ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات

ماكرۆن نیازی خۆی بۆ چۆنیه‌تی كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ئاشكراكرد
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان 24، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا نیازی خۆی بۆ چۆنیه‌تی كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ئاشكراكراد و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ په‌یامێكی ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق كرد.

ئه‌مڕۆ به‌ر له‌ دەسپێکردنی کۆبونەوەی سەرکردەکانی ئەوروپا, لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئێمانیۆل ماکرۆن, سەرۆکی فەرەنسا له‌ وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری کوردستان ٢٤ سه‌باره‌ت به‌وەی فەرەنسا چ پەیامێکی ھەیە بۆ حکومەتی نوێی عێراق؟ رایگه‌یاند: "من پەیامێکم بۆ سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق هه‌یه‌، خۆی کەسێکه‌ فەرەنسی باش دەزانێت، پێی دەڵێم: ئومێد دەکەم له‌داهاتوودا به‌یه‌كه‌وه‌ کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق بکەین و بتوانين لەگشت بوارە جیاوازەکانى دیكه‌شدا بەتایبەت لەبواری مرۆیی و سیاسیدا كارى باش بكه‌ین".

ئەمرۆ کۆبونەوەی سەرکردەکانی ئەوروپا لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕسی برێگزیت، پەنابەران و ئاسایشی ئەوروپا بەڕێوەچوو.

H.B