له به‌غدا داواى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كه‌ريم علێوى رايگه‌ياند، له ئه‌نجوومه‌ن هه‌وڵه‌كانيان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ كۆتايهێنان به مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له عێراق.
علێوى گوتيشى: ئه‌مه‌ريكا له عێراق پێگه‌ى خۆى فراوان كردووه و له ناوچه جياجياكان چه‌ندين سه‌ربازگه‌يان دامه‌زراندووه.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌موو هه‌وڵێكيان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى ياسايه‌كه‌وه كۆتايى به مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له عێراق بهێنن.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى داعشيان له عێراق ده‌رپه‌ڕاندووه، به‌و جۆره‌ش هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له عێراق ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران مانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاى له عێراق به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر بوون و مانه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى زانى.
ئه‌م داوايه له كاتێكدايه ئه‌مه‌ريكا ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تى و گرووپى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى وه‌ك تيرۆريست و پشتيوانى تيرۆر وه‌سفكرد و ناويانى خسته ليستى تيرۆره‌وه.