شه‌ش رۆژه ئه‌م منداڵه ئیسپانییه له بیرێكی 100 مه‌تریدا گیری خواردووه
K24 - هه‌ولێر:
تیمه‌كانی فریاگوزاری، له باشووری ئیسپانیا له هه‌وڵی رزگاركردنی منداڵێكدان، كه ماوه‌ی شه‌ش رۆژه له بیرێكی 100 مه‌تریدا، گیریخواردووه.
پرۆسه‌ی رزگاركردنی منداڵه‌كه، له ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی ده‌نگیداوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش كه گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ ناوچه‌كه، سه‌خته، چونكه رێگه‌وبانی شوێنه‌كه به‌هۆی سرووشته شاخاوییه‌كه‌ی ئاسان نییه.
ئه‌نگێل فیدال، ئه‌ندامێكی تیمی فریاگوزاری باس له‌وه ده‌كات، تیره‌ی بیره‌كه نزیكه‌ی 25 سه‌نتیمه‌تر و قووڵییه‌كه‌شی 100 مه‌تره، پرۆسه‌ی رزگاركردنهكهش، به گوڕ و تین و وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
تا ئێستاش تیمه‌كانی فریاگوزاری، نه‌یانتوانیوه له‌وه دڵنیابن منداڵه‌كه زیندووه یان نا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بیستوویانه كه له ژیاندا ماوه، چونكه شه‌ش رۆژ له‌و شوێنه ته‌سكه گیری خواردووه، له‌كاتێكدا قووڵایی سه‌د مه‌تر له بیرێكی ته‌سكدا، ئۆكسجینیش كه‌مده‌بێته‌وه.
ئێستا كه‌لوپه‌له‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و بڕیاره تا نیوه‌ڕۆی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، بیرێك له ته‌نیشت بیره بچووكه‌كه لێبده‌ن و له‌وێوه بگه‌نه منداڵه‌كه، ته‌واوبوونی بیره‌كه‌ش 15 كاتژمێری پێده‌چێت.
ئێستا ته‌واوی دانیشتووانی شارۆچكه‌كه، نزا و پاڕانه‌وه بۆ منداڵه‌كه ده‌كه‌ن، كه ناوی جولینه و پشتیوانی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كانیش، دایك و باوكی و جولین، له ساڵی 2017 كوڕێكی دیكه‌یان له‌سه‌ر كه‌نار له‌ده‌ستداوه.
دایكه‌كه به دڵه‌كوته كاته‌كان ده‌ژمێرێت تا تیمه‌كانی فریاگوزاری ده‌ست به لێدانی بیره‌كه ده‌كه‌ن، گه‌شبینیشه منداڵه‌كه‌ی ده‌بینێته‌وه.
ئه‌لیزابێس سیلا، گوته‌بێژ به ناوی حكوومه‌تی ئیسپانیا ده‌ڵێت: "به سه‌ختترین كاته‌كان تێده‌په‌ڕین بۆ كه‌سوكار و دراوسێكانی خێزانه‌كه‌ی جولین، ده‌مانه‌وێت پشتیوانی خۆمان له‌و كاته‌دا بۆ ئه‌و خێزانه بنێرین".
منداڵه‌كه ناوی جولین روسیلۆ، ته‌مه‌ن 2 ساڵانه، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بۆ پشوو هاتوونه‌ته باشووری ئیسپانیا و شارۆچكه‌یه‌كی نزیك له شاری مالاگا، به‌ڵام منداڵه‌كه كه‌وتووه‌ته ناو بیره‌كه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، له 13ی مانگه‌وه، كه منداڵه‌كه كه‌وتووه‌ته ناو بیره‌كه، هیچ ده‌نگێكی نه‌بیستراوه، به‌ڵام ئه‌وان دڵنیان هێشتا له ژیاندا ماوه.
ئ. م