5 هۆكار بووه هۆی مانه‌وه‌ی ئیسكۆ له ریال مه‌درید
له دواساته‌كانی گواستنه‌وه‌ی هاوینه، زۆرینه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا جه‌ختیان له رۆیشتنی ئیسكۆ له ریال مه‌درید ده‌كرده‌وه، به‌شێكیان ئه‌و یاریزانه‌یان به یانه‌ی تۆتنهام ده‌به‌سته‌وه، به‌ڵام دواجار هه‌موو پێشبینییه‌كان پێچه‌وانه بووه و ئیسكۆ له لیستی یاریزانه‌كانی زێدان بۆ وه‌رزی نوێ مایه‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، 5 هۆكار مانه‌وه‌ی ئیسكۆی له ریال مه‌درید مسۆگه‌ر كرد.
1ـ رازیبوون به ده‌رفه‌تی كه‌م و متمانه‌ی گه‌وره به‌خۆی:
ئیسكۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دووره و چه‌ند خوله‌كێكی كه‌میش ده‌رفه‌تی پێده‌درێت، به‌ڵام له بارودۆخی خۆی رازییه و گه‌شبینه به‌وه‌ی كه له داهاتوودا ده‌بێته به‌شێكی گرینگ له یانه‌كه.
2ـ پشتگیری زێدان:
راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رده‌وام له لێدوانه‌كانیدا جه‌خت له متمانه و پشتگیری خۆی له ئیسكۆ ده‌كاته‌وه، هه‌میشه به یاریزانێكی گرینگی وه‌سف كردووه، ئه‌مه‌ش وای له ئیسكۆ كرد مانه‌وه له ریال مه‌درید هه‌ڵبژێرێت و بیر له ڕۆیشتن نه‌كاته‌وه.
3ـ خۆشه‌ویستی ئیسكۆ له لایه‌ن یاریزانه‌كانه‌وه:
ئیسكۆ جیاواز له هه‌ر یاریزانێكی دیكه، خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی رووحسوك و خۆشه‌ویسته له نێو ته‌واوی پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی و هه‌موویان ئاسووده‌ن به بوونی ئیسكۆ و زۆرینه‌یان له كاتی ده‌نگۆی رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه له ریال مه‌درید دڵته‌نگ بوون، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه سێرجیۆ رامۆسی كاپتن ده‌نگی ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی خۆی له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی ئیسكۆ ده‌ربڕی.
4ـ به‌رژه‌وه‌ندی هانده‌رانی بێرنابیۆ:
ئیسكۆ له‌وه‌ته‌ی هاتۆته یانه‌ی ریال مه‌درید زۆر جار ئاستی ناجێگیر بووه و زۆرجاریش میدیاكان ره‌خنه‌یان لێ گرتووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش هه‌میشه هانده‌رانی بێرنابیۆ پشتگیریان كردووه و ئار‌زووی مانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان كردووه.
5ـ گرێبه‌ستی باش:
ئه‌م یاریزانه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن یانه‌كانی یوڤێنتۆس، تۆتنهام و ئه‌ی سی میلان به فه‌رمی گرێبه‌ستی پێشكه‌ش كرا، به‌ڵام بڕی پاره‌كه و گرێبه‌سته‌كه له ئاست حه‌زی ریال مه‌درید نه‌بوو، بۆیه ریال مه‌دریدیش خواستی نه‌بووه یاریزانێكی وه‌ك ئیسكۆ به نرخێكی كه‌م له‌ده‌ستی خۆی ده‌ربكات.