رێگای هه‌ولێر - كه‌ركووك كرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای 10 مانگ له داخستنی رێگای هه‌ولێر - كه‌ركووك، پردی پردێ چاككرایه‌وه‌و ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێكدا رێگاكه به‌ڕووی شۆفێران و هاووڵاتیاندا كرایه‌وه.
پرده‌كه به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له پاش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو كه كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كرا و له میانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی عێراق كه به‌ره‌و ناوچه‌كه هه‌وڵی پێشڕه‌وییان ده‌دا و له میانی داستانی پردێدا كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توماری كرد رووخابوو، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له گفتوگۆ و دانووستانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا پرده‌كه چاككراوه‌ته‌وه‌و هاتووچۆی هاووڵاتیان به‌و رێگایه‌دا ده‌ستیپێكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ 19/8/2018 عەبدولخاڵق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە هاووڵاتییان دەتوانن بەشێوەیەکی ئاسایی هاتووچۆ لەنێوان هەولێر- کەرکووک بکەن.
گوتیشی، تاوەکو 25 ی ئەم مانگە ئۆتۆمبێلی گەورە بۆیان نییە هاتووچۆ بەو رێگەیەدا بکەن. ئاماژەی بەوەشدا، چاککردنەوەی پردەکە پێویستی بە 6 مانگ کارکردن و بڕی یەک ملیار دینارە، کە حکومەتی عێراق تێچووەکەی دەدات.
دوای كردنه‌وه‌ی رێگاكه دانیشتوانی سنووری پارێزگای کەرکووک خۆشحاڵی خۆیان بە کردنەوەی رێگەی نێوان هەولێر- کەرکووک دەردەبڕن و داواش دەکەن، هێزە عێراقییەکان ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروستنەکەن. ئاماژە بەوەشدەدەن، کردنەوەی رێگەکە بۆ دانیشتوانی سنووری کەرکووک دەبێتە کارئاسانییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان.