"ئه‌مریكا ئه‌ردۆغان ده‌خاته ناو كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
توركیا له هه‌وڵدایه چاره‌سه‌رێك بۆ ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌باره‌ی شاری منبج بدۆزێته‌وه. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یدا كه ده‌یانه‌وێت به گفتوگۆ بێت یان پرۆسه‌ی سه‌ربازی بچنه ناو شاره‌كه‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه توركییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی سوپای ئه‌مریكا ده‌ستیپێكردووه، سه‌رۆكی توركیای خستووه‌ته ناو كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: "توركیا گه‌یشتووه‌ته ده‌روازه‌كانی عه‌فرین و ئێستا ده‌یه‌وێت واشنتن به خۆڕایی رێگه‌ی بۆ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ناو شاری منبج، یان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هێزه كوردییه‌كان له شاره‌كه بكه‌نه ده‌ره‌وه. به‌ڵام ئه‌وه به‌ته‌واوه‌تی روونادات به‌تایبه‌تی پاش له‌سه‌ر كار لادانی ریكس تیلرسن وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه به‌باشی له مه‌ترسییه‌كانی توركیا تێده‌گه‌یشت. چونكه پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا "مایك پۆمپیۆ" بوو به وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئاشكرایه كه وه‌ك تیلرسن بیرناكاته‌وه‌و بۆچوونی وایه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ببێته دیكتاتۆر.
رۆژی شه‌ممه ئه‌ردۆغان گووتی: "ئه‌مریكییه‌كان 5 هه‌زار كۆنتێنه‌ر و هه‌زار فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ ھێزه كوردییه‌كان ناردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له چه‌ند شوێنێكی دیاریكراودا ده‌ستمان به‌سه‌ر هه‌موویدا گرتووه".
هه‌روه‌ها له گووتارێكدا رۆژی هه‌ینی رابردوو ئه‌ردۆغان گووتی: "به‌بێ به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره چه‌كێك ده‌ده‌نه (رێكخراوێكی تیرۆریستی) و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه به پاره‌یش بیفرۆشن به ئێمه، دوای ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن، پاڵپشتی تیرۆر ناكه‌ین، ئه‌ی چۆن كه‌وتووه‌ته ده‌ستیان، ئایا ده‌توانن روونیبكه‌نه‌وه؟".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێمه دژی تیرۆر كار بكات، پێویسته له‌سه‌ری تیرۆریسته‌كان له رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ربكات".
سه‌رۆككۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پێشنیازی نوێیان له‌باره‌ی منبج پێشكه‌شكردووه، به‌ڵام توركیا ھێشتا سرووشتی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌لا روون نییه كه كادیره نوێیه‌كه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا (مایك پۆمپیۆ) ده‌یه‌وێت بیگرێته‌به‌ر.
له‌وكاته‌ی توركیا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان له منبج ده‌ربكرێن، به‌ڵام كینس ماكێنزی، گوته‌بێژ به‌ناوی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه، واشنتن پێداویستی سه‌ربازی دیكه‌ی بۆ منبج و به‌ره‌كانی باشووری سووریا ناردووه. پاش ئه‌وه‌ی به‌شێكی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له دۆڵی فوراته‌وه بۆ شه‌ڕكردن دژی سوپای توركیا و میلیشیاكانی سووریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه عه‌فرین.
هه‌روه‌ها گووتی: "به‌هۆی كشانه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌و هێزانه‌وه بۆ شه‌ڕی عه‌فرین، پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی دژی داعش له دۆڵی فورات خاوبووه‌ته‌وه.