زێدان: ئهگهر ئهم كاره بكرێت یهكسهر ریال مهدرید جێدههێڵم
زینەدین زیدان راهێنەری یانەی ریال مەدرید لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ریال بێتیس لە دوایین گەڕی ئەم وەرزەی لالیگا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە داهاتووی بەشێک لە یاریزانەکانی یانەکەی دەکەن، هەروەها راهێنەرە فڕەنسیەکە ئەوەشی گووت دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو بە باشی خۆیان رێک بخەنەوە بۆ ئەوەی متمانەی هاندەران بەدەست بێننەوە.
زینهدین زێدان لهمبارهیهوه دهڵێت: من لەگەڵ گاریس بەیل و کەیلۆر ناڤاس و هیچ یاریزانێک سەبارەت بە جێهێشتنی یانەکەمان قسەم نەکردووە، بەڵکو سەبارەت بە هەندێ بابەتی جیاواز قسەمان کردووە، لە ماوەی رابردوو دەنگۆی زۆر لەسەر تیپەکەمان بڵاوکراوەتەوە، هیچیان راست نین، رۆژنامەنوسێک دەنوسێت فلانە یاریزان دێتە ریال مەدرید، یەکێکی دیکە دەنوسێت فلانە یاریزان لە ریال مەدرید دەڕوات، ئەم شتانە هیچ راست نین و تا ئەو کاتەی وەرز کۆتایی دێت ئامادە نیم لەسەر ئەم بابەتانە قسە بکەم و نامەوێت هیچ کەسێکیش هەوڵی ئەوە بدات وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەمەوە.
زیزۆ گوتیشی: ئێمە دەمانەوێت وەرزی داهاتوو بە شێوەیەک خۆمان رێک بخەینەوە، کە جارێکی دیکە هاندەران متمانەیان بە ئێمە دروست ببێتەوە، چەند رۆژێکە ئەوەم بەر گوێ کەتووە دەڵێن بەرپرسانی یانە بە بێ پرسی من دەیانەوێت یاریزان بکڕن، ئەگەر وا بوایە ئەوا بە بێ دوو دڵی یانەکەیانم جێدەهێشت، کاتێک قسە لەسەر یاریزانێکی نوێ دەکرێت، من لەگەڵ کارگێری یانە پێکەوە قسەی لەسەر دەکەین و دواتر بریارێکی هاوبەشی لەسەر دەدەین.
ریال مهدرید سبهی یهكشهممه، له كاتژمێر 1:00ـی پاشنیوهڕۆ، له یاریگهی بێرنابیۆ دوایین یاری ئهم وهرزه بهرامبهر ریال بێتیس دهكات.