بەشیر حەداد: پێشبینی دەکەین کازمی هەڵوێستی بەرامبەر بە کورد باشبێت

"لە هیچ ململانێیەک دژی هەرێم تێوەنەگلاوە"

K24 – هه‌ولێر:

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، كازمی بەشێك نەبووە لە ململانێكانی بەغدا و ھەولێر و ھەڵوێستی بەرامبەر ھەرێمی كوردستان ئەرێنییە.

راشیگەیاند، پێشبینی دەکەین پێش تەواوبوونی وادەی دەستووری، کازمی بتوانێت کابینەکەی پێشکەش بکات چونکە کۆدەنگییەک هەیە بۆ پشتگیری ئەو هەیە لەلایەن لایەنە سیاسییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا گفتوگۆکردن دەستی پێنەکردووە، بەڵام کازمی بەشێک نەبووە لە کێشەکان و چاوەڕوان دەکرێت، هەڵوێستی بەرامبەر بە کورد باشبێت.