به‌غدا و ریاز له باره‌ی پرسه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له عێراق و عه‌ره‌بستانی سعوودییه رێككه‌وتن، له بواری هه‌واڵگری و ئاسایش هاوكاری یه‌كدی بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌ممه‌د عه‌لی حه‌كیم رایگه‌یاند، له بواری ئاسایش و هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ سعوودییه رێككه‌وتووین.
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێ "ئه‌لعه‌ره‌بییه"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: "په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و ریاز رووی له گه‌شه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی: "گه‌وره به‌رپرسانی عێراق و سعوودییه رێككه‌وتوون و جێنشینی عه‌ره‌بستان به‌ڵێنی هاوكاریكردنی زیاتری عێراقی داوه".
له دوو رۆژی رابردوودا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی سعوودییه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ پادشا و جێنشینی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه.
له میانی دیداری نێوانیاندا به‌رپرسانی به‌غدا و ریاز 13 رێككه‌وتنی جۆراوجۆریان واژوو كرد.
محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعوودییه به‌ڵێنی دا، هه‌موو توانایه‌كی وڵاته‌كه‌ی بخاته خزمه‌تی عێراقه‌وه.
هه‌ردوولا بڕیاریشیاندا، چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی له نێوانیان بكه‌نه‌وه و ساڵانه پشكی عێراق له مه‌راسیمی حه‌ج زیاتر بكرێت.
سه‌رچاوه: العربیة
ئ.ر