شیڤڕۆن دەگەڕێتەوە كوردستان

"بەم زووانە لە كوردستان دەست بەكاردەبینەوە"

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای شیڤڕۆن بڵاویكردەوە، ھەوڵدەدەن بەزووترین كات دەست بەكاری بەرھەمھێنانی نەوت و گاز لە ھەرێمی كوردستان بكەنەوە.

كۆمپانیای شیڤڕۆنی ئەمریكی بواری بەرھەمھێنانی نەوت، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەماوەیەكی نزیكدا دەست بە لێدانی بیری نەوت و بەرھەمھێنانی نەوت و گاز لە كێڵگەكانی باشووری كوردستان دەكەنەوە، كەبەھۆی ھێرشەكانی حەشدی شەعبی بۆ سەر كەركووك كارەكانی بۆ ماوەیەكی كاتی ھەڵپەساند.

كۆمپانیای شیفڕۆن، كە نووسینگەی سەرەكی لە ویلایەتی كالیفۆڕنیایە، لە دوای 16 ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، بەھۆی دەستبەسه‌رداگرتنی كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك لایەن حەشدی شەعبی و سوپاسی عێراقەوە، دەستی لەكاری بەرھەمھێنانی نەوت و گاز لە ھەرێمی كوردستان ھەڵگرت و  ئێستاش ئامادەیە دەست بەكارەكانی بكاتەوە.

داگیركردنی كێڵگە نەوتییەوكانی كەركووك لەلایەن حكومەتی عێراق، تەنھا زیانی بە خەڵكی كوردستان نەگەیاندووە، بەڵكو چەند كۆمپانیایەكی بواری نەوت بەھۆی ھاتنی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ناوچەكانیان جێھێشتووە.