گۆڕان بەستنی كۆنفڕانسی ناوخۆیی تاووتوێ دەكات

جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان كۆ دەبێتەوە

K24 - سلێمانی

جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بەستنی دووەم كۆنفڕانسی حزبەكەیان تاووتوێ دەكات و كاری لیژنەی ھەڵبژاردنی كاندیدەكانی بزووتنەوەكەش بۆ كابینەی نوێی حكوومەت یەكلایی دەكاتەوە.

رەئووف عوسمان، سەرۆكی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە میدیای حزبەكەی راگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی دوێنێی جڤاتی گشتیدا و به‌ مه‌به‌ستی خۆڕێكخستنه‌وه‌، ئامادەكاریی بۆ بەستنی دووەم كۆنفڕانسی نیشتمانیی حزبەكەیان تاووتوێ كراوە، ھەروەھا كارەكانی لیژنەی یەكلاییكردنەوەی كاندیدەكانی بزووتنەوەی گۆڕان تاووتوێ كراون، ئەنجامی كۆبوونەوەكە ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی كراوە و ئەمڕۆش جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، لەبارەی خۆڕێكخستنەوە و بەستنی دووەم كۆنفڕانس و یەكلاییكردنەوەی كاری لیژنەی ھەڵبژاردنی كاندیدەكانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و راسپاردە و بڕیارەكانی كۆبوونەوەی جڤاتی گشتی تاووتوێ دەكات.

ھ.م