لە ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دوو ئۆتۆمبێلی سوپای پاسدارانی كرده ئامانج
K24 - ئێران
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دوو ئۆتۆمبێلی سوپای پاسدارانی لە شاری زاهیدانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران كرده ئامانج، به‌هۆیه‌وه فه‌رمانده‌یەکی سوپای پاسداران بریندار بوو.
ئاژانسی فارس نیوز له زاری فه‌دا حوسێن مالیكی، په‌رله‌مانتاری ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری زاهیدان، له رێگه‌ی دوو بۆمی چێندراو بووه، کە یه‌كێكیان بە دوو ئۆتۆمبێلی سوپای پاسداران تەقیوەتەوە، بەڵام ئاشکرای نەکردووە تەقینەوەکە کەی روویداوە.
به‌گوته‌ی پەرلەمانتارەکە، ته‌قینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن گرووپی چه‌كداری ناسراو به جه‌یشولعه‌دل (کە گرووپێکی چەکداری سوننەمەزهەبن) ئه‌نجامدراوه، به‌هۆیه‌وه فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران له پارێزگای سیستان و بەلووچستان برینداربووه.
لە مانگی شوباتی 2019، هەمان گرووپ بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەیەکی خۆکوژی راگەیاند، کە پاسێکی گواستنەوەی سوپای پاسدارانی دەگواستەوە و لەئەنجامدا 27 کەس کوژران.
جەشولعەدل، دەڵێ لەرێگەی چالاکییەکانییەوە هەوڵدەدات ماف و ژیانی کەمینەی بەلووچی لە رۆژهەڵاتی ئێران باشتر بکات.
پەرلەمانتارە ئێرانییەکە ئه‌و ده‌نگۆیانەی ره‌تكردووه‌ته‌وه، کە باس لەوە دەکەن "چه‌ند ئه‌ندامێكی سوپای پاسداران له‌و هێرشه‌دا له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه رفێنراون".
هـ.ر.