دایكێك به شێوه‌یه‌كی دڕندانه دوو منداڵی ساوا ئه‌شكه‌نجه ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوبووه‌ته‌وه، ژنێك له سعوودیه، به شێوه‌یه‌كی دڕندانه، دوو منداڵی ساوای شیره‌خۆره ئه‌شكه‌نجه ده‌دات.
له ڤیدیۆی یه‌كه‌م ده‌رده‌كه‌وێت، ژنه‌كه ده‌ستی له گه‌رووی یه‌كێك له منداڵه‌كان گیركردووه و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دات، منداڵه‌كه‌ش ده‌گری، به‌ڵام به‌هۆی گیرانی گه‌روویه‌وه به ئه‌سته‌م ده‌نگی ده‌رده‌چێت.
له گرته‌یه‌كی دیكه، ئه‌و ژنه منداڵه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه و به زه‌وییان داده‌دات، ئه‌وه‌ش وایكردووه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره بكه‌ن و داواش له حكوومه‌تی سعوودیه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن به په‌له به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌یسه بكه‌ن.
وه‌ك له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سعوودیه باسی لێوه‌كراوه، ئه‌و ژنه دایكی منداڵه‌كانه، به‌ڵام تا ئێستا روون نییه، دایكی راسته‌قینه‌یه، یان له دایه‌نگه‌یه و به‌خێوكارییانه.
به گوێره‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانیش، ژنه‌كه سۆماڵییه و له سعوودیه ده‌ژی، هۆكاری ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵه‌كانیش له داخی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی.
وه‌ك باسی ده‌كه‌ن، هاوسه‌ره‌كه‌ی لێی جیابووه‌ته‌وه و منداڵه‌كانیشی به‌سه‌ردا جێهێشتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه یه‌مه‌ن، ژنه‌كه‌ش گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵه‌كان بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیانباته‌وه لای خۆی.
رۆژنامه‌ی "عه‌كاز"ی سعوودیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه ده‌ستیپێكردووه و له هه‌وڵدان ئه‌و ژنه ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كاره‌یه بدۆزنه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خالید ئه‌باخه‌یل، گوته‌بێژی فه‌رمی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له سعوودیه، رایگه‌یاند، رێكاری پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر، داواش له هه‌موو هاووڵاتییان ده‌كات هه‌ر كه‌سێك زانیاری له باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه هه‌یه ئاگاداری‌یان بكاته‌وه.
طار النوم من هالمنظر
— فايز المالكي (@fayez_malki) July 16, 2018
لها الدرجة فيه قلوب ماترحمpic.twitter.com/djfHQoam0H
هذا و لا شي عند المقطع الثالث pic.twitter.com/in1vc8pxPB
— حمد العقيل (@srca_hamad) July 17, 2018
لاشوف باقي المقطع حسبي الله ونعم الوكيل pic.twitter.com/KpWJGQokK0
— Hanin Alajmi. (@samsang917) July 17, 2018
ا. م