یەکگرتوو پرۆژەیەك بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان پێشکەش دەکات

پڕۆژەكە چەند خاڵێك لەخۆ دەگرێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بەهزاد دەروێش، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پڕۆژەی فراکسیۆنی یەکگرتووی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند.

ئاماژەی بەوەدا، حکومەتی عێراق سوودی زۆری لە نەبوونی یەکڕیزی نیشتمانی نێوان لایەنە کوردستانییەکان بینیوە، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکان لەبەرامبەر حکومەتی عێراق یەکدەنگ و یەکهەڵوێستبن.

 گوتیشی، لایەنە سیاسییەکان دەکرێت لەڕێگەی حکومەتێکی راگوزەری دانوستاندن لەسەر بنەمای دەستوور لەگەڵ حکومەتی عێراق بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە بەغدا ماددەکانی دەستوور بەتەواوی جێبەجێبکات، نەوەک تەنیا چەند ماددەیەکی.