گه‌نجینه‌كه‌ی داعش كه‌وتووه‌ته ده‌ست هاوپه‌یمانان
K24 - هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵی ئه‌مریكی، جیمس گارید ئاشكرایكردووه كه "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، سه‌دان دۆسێ و به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی و تۆماری ده‌نگی چه‌كدارانی داعشیان كه‌وتووه‌ته ده‌ست و پاش ئه‌وه‌ی شاری ره‌ققه‌ی "پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌یان" له ده‌ستداوه له دوای خۆیان جێیانهێشتووه".
ئه‌و جه‌نه‌راڵه له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ USA TODAY كه له به‌غداوه قسه‌ی بۆ كردوون گوتوویه‌تی: "ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه زانیاری و ورده‌كاریی ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامێكی داعش و ئه‌وانه‌ش تێدایه كه ویستوویانه په‌یوه‌ندی به رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌وه بكه‌ن و ته‌نانه‌ت لیستی جلوبه‌رگ و كاتی خۆشتنی هه‌موو چه‌كداره‌كانی داعشی له خۆگرتووه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه، ئامانجی بنه‌ڕه‌تی داعش له دوا رۆژه‌كانیاندا له ره‌ققه، به‌رده‌وامیدان بووه به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و به‌رگه‌گرتنی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان".
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه گه‌نجینه‌یه‌كن كه تۆماری وردی له‌سه‌ر فه‌رمان و رێنماییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یشی تێدایه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و شێوازانه‌ی پشتیان پێبه‌ستووه‌و په‌یڕه‌ویان كردووه، له خۆی گرتووه‌و كۆی گشتی به‌ڵگه‌نامه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیش، نزیكه‌ی 80 ملیۆن په‌ڕه‌ی مایكرۆسۆفت وۆرده.
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی شرۆڤه‌كاران و ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به كاروباری گرووپه تیرۆریستی و توندڕه‌وه‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌بنه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی روون و فراوان له‌سه‌ر شێوازی كاركردنی داعش بخه‌نه به‌رده‌ست.
پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ته‌ماشای ژماره‌یه‌ك زۆری لاپه‌ڕه‌كانیان كردووه، كۆی گشتی ئه‌و داهاته‌ی داعشیان بینیووه كه به‌هۆی نه‌وت و بانكه‌كانه‌وه له عێراق و سووریا گه‌یشتووه‌ته ده‌ستیان.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئه‌مریكییه، پێش ئه‌وه‌ی داعش 98% خاكه داگیركراوه‌كانی ژێرده‌ستی له ده‌ست بدات له عێراق و سووریا، مانگانه 50 ملیۆن دۆلاری به‌هۆی نه‌وته‌وه ده‌ستكه‌وتووه‌و به‌هۆی دزی و تاڵانی له‌و ناوچانه‌ی داگیریان كردبوو، 500 ملیۆن دۆلاریان دزیوه".
جیمس گارید ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌و دۆسێ و تۆماره ده‌نگیانه یه‌كێكه له گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌كانی جه‌نگی دژی داعش كه تا ئێستا به‌ده‌ستهاتبێت، چونكه له‌و رێگه‌وه سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانی ئه‌ندامانی داعش له سه‌رانسه‌ری جیهان كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ست و ئاسانكاریی ته‌واو ده‌كات تا رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه‌و ده‌ستگیر بكرێن".