كوردستان 24 بهدواداچوون بۆ سووتانی ئهو خانوه دهكات كه 7 كهس تێیدا سووتاون
K24- ههولێر:
دوای بڵاوبونەوەی ھەواڵی سوتانی 7 كەسی خێزانێك لە گوندی گورزەیی نزیك دێگەڵە بە ھۆی سۆپایەكی دارەوە ، ئەو پرسیارە لای زۆر كەس دروست بوو كە ئایا سۆپای دار دەتەقێتەوە و گیانی خەلك دەخاتە مەترسییەوە بەم شێوازە.؟!. تیمی كوردستان 24 دوای سەردانی بریندارەكان سەردانی شوێنی روداوەكەیان كردوە، تیمەكانی لێكۆلینەوەش لە شوێنی روداوەكە ئامادە بوون و شایەتحالانیش باسی ئەم روداوە دەكەن، كە چۆن بوە و ھۆكاری سوتانی ئەو خانوە و ئەو 7 كەسە چی بوە..