به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی 24 فه‌رمانگه‌ی شارۆچكه‌ی كفری هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له كار كێشانه‌وه ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی یاداشتێك كه به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی 24 فه‌رمانگه‌ی حكومی شارۆچكه‌ی كفری واژۆیان كردووه‌و له خواره‌وه ناوه‌كانیان نووسراوه، پاڵپشتی خۆیان بۆ قایمقامی شاره‌كه ده‌رده‌بڕن و له ته‌واونه‌كردنی پرۆژه‌كانی شاره‌كه و نه‌بوونی بوودجه‌ی پێویست نیگه‌رانن.
له یاداشته‌كه‌ی 24 به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه " دابه‌شكردنی بوودجه له ئیداره‌ی گه‌رمیان نادادپه‌ر‌وه‌رانه‌یه و له كۆی 24 ملیار دینار بوودجه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان، ته‌نها 1 ملیار دیناری بۆ قه‌زای كفری دابینكراوه".
هه‌روه‌ها له كۆتایی یاداشته‌كه‌دا كه ئاراسته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كردووه ده‌ڵێن " ئه‌گه‌ر ئێوه سووربن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانتان ئه‌وه ئێمه‌ش هاوهه‌ڵوێستی قایمقامی شارۆچكه‌كه‌ین و ده‌ست له پۆسته‌كانمان هه‌ڵده‌گرین.
جێگای وه‌بیرهینانه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ قایمقامی قه‌زاكه به به‌هۆی نیگه‌رانی له‌و ره‌وشه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی ئیداره‌ی گه‌رمیان كردبوو.
جەلال نووری قایمقامی كفریش لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی كردووە، ئەو خاڵانە ئاشكرا دەكات كە بوونەتە ھۆكار بۆ ئەوەی داوای گواستنەوەی لە قایمقامی كفری بكات، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە "بەڵێنتان پێدام پشتگیری ئیدارە ئیدارەی كفری بن و رەچاوی بارودۆخی خراپی قەزای كفری بكەن، بەڵام وادەرنەچوو".
لە خاڵێكی دیكەدا ئەوەی خستووەتەروو: "لە كاتی بڕە پارەیەك لەلایەن قوباد تاڵەبانیەوە، بۆ پڕۆژە راگیراوەكان، لە كۆی 24 ملیار دینار تەنھا یەك ملیار دینار بۆ قەزای كفری دابینكراوە".
دەشڵێت: "بە ڕوونی دەبینین قورسایی خزمەتتان خستووەتە سەر فەرمانگەكانی تر و فەرمانگەكانی كفری فەرامۆش كراون".