نوێترین زانیاری له باره‌ی كوژرانی كوڕ و باوكه‌كه‌ی هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
له نزیك به‌نزیخانه‌ی ئاكاری شاری هه‌ولێر، كوڕ و باوكێك له‌ناو شوێنی كاره‌كه‌یان، كه نه‌مامگه‌یه، ده‌كوژرێن, كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ كێشه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌ر له چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا روویداوه و په‌یوه‌ندییان پێیه‌وه نه‌بووه.
نه‌وره‌س عه‌بدوڵڵا، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، به گوێره‌ی گوته‌كانی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 22ی حوزه‌یران، دوو كه‌س به چه‌كه‌وه ده‌چنه ناو نه‌مامگه‌ی ئه‌و كوڕ و باوكه، له نزیك به‌نزینخانه‌ی ئاكار و له‌وێ ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان لێده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، باوكه‌كه ده‌موده‌ست له شوێنه‌كه گیانی له ده‌ستداوه، كوڕه‌كه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه، گیان له‌ده‌ستده‌دات.
پۆلیسی هه‌ولێر به په‌یامنێری كوردستان 24یان راگه‌یاندووه، كوژرانی ئه‌و كوڕ و باوكه، په‌یوه‌ندی به كێشه‌یه‌كی پێشووتره‌وه هه‌بووه، به‌و پێیه‌ی برای باوكه‌كه، به‌ر له چه‌ند ساڵێك به هۆی "كێشه‌ی قه‌رزدارییه‌وه" دوو كه‌س له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌كوژێت و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان راده‌كات.
دوای نزیكه‌ی دوو ساڵ كه‌سوكاری دوو كوژاره‌وه‌كه‌ی پێشتر، برا و برازای "بكوژی سه‌ره‌كی" ده‌كوژن، كه ئه‌م كوڕ و باوكه‌ن، به گوته‌ی پۆلیسیش، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به كێشه‌ی یه‌كه‌م نه‌بووه و ده‌ستیان له كوشتنی كه‌سدا نه‌بووه.
ا. م