ئافره‌تێك بە هۆی یاريکردن بە مۆبایل دەستێکی ئیفلیج بوو
K24 – هه‌ولێر:
ئافره‌تێك لە شاری هۆنانی چین یەک هەفتە مۆڵەتی له ده‌زگاكه‌ی وەرگرت، بۆ ئەوەی بتوانێت له‌و ماوه‌یه‌دا بە تەواوی یاری بە مۆبایلەکەی بکات.
به‌ڵام پاش چەند رۆژێك هەستی بە ئازارێکی زۆر لە دەستی راستی کردووه و نه‌یتوانیووه چیتر پەنجەکانی بجوڵێنێتەوە و بە تەواوی پەنجەکانی دەستی راستی له‌كاركه‌وتوون، ناچار ئافره‌ته‌كه خۆی گەیاندووه‌تە نەخۆشخانە و دواى پشكنين ده‌ركه‌وووه، جومگه‌كانى ده‌ست و په‌نجه‌ى بە هۆی فشار و بەکار‌هێنانی زۆر و پشوونه‌دان تووشى هه‌وكردن بوون.
پێشتريش حاڵه‌تى هاوشێوه روويانداوه و ساڵى رابردوو، ئافره‌تێك بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى بينايى له‌ده‌ستدا و پياوێكيش، كه بۆ ماوه‌ى 2 رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك مۆبايلى به‌كارهێنابوو، تووشى ئيفليجبوونى ده‌ست و پێى بوو.