وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌رده‌كات

تایبه‌ته‌ به‌ پێشینه‌كان "سلف"

K24 - هه‌ولێر:

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گەڕانەوەی گشت پێشینەكانی سەرجەم مووچەخۆران بە هێزی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆی راگرت.

وێبسایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ واژۆی رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و تێیدا ته‌واوی لێبڕینه‌كان راده‌گیرێت و دواده‌خرێت له‌و كارمه‌ندانه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ، پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش، كه‌ هه‌ر جۆره‌ پێشینه‌یه‌كیان له‌ حكوومه‌ت وه‌رگرتبێت.

وه‌ك له‌ ده‌قی نووسراوه‌كه‌شدا هاتووه‌: "دواخستنی گشت لێبڕینەكانی تایبەت بە پێشینەو قەرزە گشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لای مووچەخۆران وەك پێشینەكانی( خانووبەرە، هاوسەرگیری، سندوقی  نیشتەجێبوون) جگه‌ له‌ لێبڕینی (خانه‌نشینی و باج و خه‌رجی بژێوی (نفقه‌ المشروعه‌)".

 ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، كه‌ ئیمزای رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌
نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، كه‌ ئیمزای رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌