"دایكت مردووه‌و به ته‌نها ماویته‌ته‌وه"
K24 - هه‌ولیر:
دواجار وه‌زاره‌تی كار و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سعوودی، ئه‌و خانمه‌یان دۆزییه‌وه كه له ڤیدیۆیه‌كدا به‌هۆی گاڵته‌كردن به منداڵێكی بچووك ، ده‌روونی ئازار ده‌دات و ده‌یگرێنێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه، ئه‌و ژنه پوری منداڵه‌كه‌یه و ته‌نها ویستوویه‌تی گاڵته‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
پێشتر ڤیدیۆكه زۆر به فراوانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرابووه‌و چالاكوانان زۆر به‌و ره‌فتاره‌ی ژنه سعوودیه‌كه توڕه‌و نیگه‌ران ببوون.
چونكه ژنه‌كه زۆر دڵره‌ق ده‌رده‌كه‌وت، كاتێك به منداڵه بچووكه‌كه‌ی ده‌گووت " دایكت مردووه‌و تۆ به ته‌نها ماویته‌ته‌وه"، هه‌ر بۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ژنه ده‌كراو به دڵڕه‌ق و بێ ویژدان و بێ به‌زه‌یی ناویان ده‌برد.
به گویره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی "سبق" سعوودی، ئه‌و ژنه گوتوویه‌تی" من ئه‌و منداڵه‌م زۆر خۆشده‌وێت و له‌و كاته‌ی له رێگادا ده‌مبرده‌وه بۆ ماڵه‌وه گاڵته‌م له‌گه‌ڵ كردووه".