پۆلیسی به‌ریتانیا گرووپێكی مافیایی كوردی ده‌ستگیر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی به‌ریتانیا، له‌لایه‌ن گرووپێكی مافیایی كورد، ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، كه نزیك شه‌قامی كوردی نه‌كه‌ونه‌وه له نۆتینگهام، چونكه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس، ئه‌و گرووپه سه‌رقاڵی بازرگانیكردن بوونه به تووتن و جگه‌ره‌ی نایاسایی، قاچاخچێتی به مرۆڤ، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه و ناسنامه‌كانییان ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌و گرووپه له یه‌كێك له مینی ماركێته‌كانی هیسۆن گرینی شاری نۆتینگهام كۆبوونه‌ته‌وه و پۆلیس به هه‌ماهه‌نگی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به ستانداردی بازرگانی، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر شوێنه‌كه.
دادوه‌ری نۆتینگهام بڕیاریداوه بۆ ماوه‌ی 3 مانگ ئه‌و مینی ماركێته دابخرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی پۆلیس، به بڕی نزیكه‌ی 46 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، تووتنی نا یاسایی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
هه‌ر له‌و شوێنه‌دا، په‌نابه‌رێكی نایاسایی ده‌ستگیركراوه، كه وه‌كو كۆیله به‌كارهێنراوه و كاره‌كه‌شی گواستنه‌وه‌ى جگه‌ره‌ی نایاسایی بووه بۆ ماركێته‌كه.
پی سی لی ویڵسن، یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره‌كانی كه‌یسه‌كه‌یه و ده‌ڵێت: "قازانجی تووتنه نایاساییه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی تاوان، بازرگانیكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر و مرۆڤ به‌كارهێنراوه".
ویڵسن راشیگه‌یاندووه، ئه‌ندامه باڵاكانی ئه‌و گرووپه كوردییه، تاوانییان له ناوچه‌كانی رادفۆرد رۆدی نۆتینگهام ئه‌نجامداوه.
به گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌و لێكۆڵه‌ره، بازرگانێكی كورد، ئاماده‌بووه، نزیكه‌ی 7 هه‌زار دۆلار وه‌ك به‌رتیل بدات، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ئه‌و تووتنه نایاساییه دابخریت.
پۆلیس له‌لایه‌ن دانیشتووانی ناوچه‌كه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، گرووپێكی مافیایی كورد له‌و شوێنه بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
وه‌ك پۆلیسی نۆتینگهام باسی ده‌كات، ئه‌وان به تیمێكی تۆكمه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر شوێنه‌كه، له‌وێ پێیانگوتراوه، له‌و شه‌قامه‌دا پۆلیس ویستراو نییه، چونكه ئه‌و شوێنه شه‌قامێكی كوردییه.
ویڵسن ئاماژه به‌وه ده‌كات، ره‌فه‌ی ماركێته‌كه پڕ له قووتووی كه‌لوپه‌ل و كاڵای جیاواز كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بشارنه‌وه، جگه‌ره و تووتنه نایاساییه‌كانیشیان له شوێنی یه‌كجار ئاڵۆز و نهێنیدا شاردبۆوه، دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی پۆلیس ده‌ركه‌وتوون و به به‌كارهینانی سه‌گی راهێنراو، دۆزراونه‌ته‌وه.
ئه‌و گرووپه جگه‌ره نایاسییه‌كانییان له شوێنی سندووقی كاره‌بایی ساخته شاردووه‌ته‌وه و دیواری ساخته‌یان بۆ هه‌ڵگرتنییان درووست كردووه، هه‌ندێكیش له ناو قوتوو و پاكێتی گوشراوه‌ی میوه هه‌ڵگرتووه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر به ته‌واوه‌تی لێی نزیك نه‌كه‌وییه‌وه و نه‌یانكه‌یه‌وه، هه‌ست ناكه‌ی بۆ هه‌ڵگرتنی جگه‌ره به‌كارهێنراوه.
لیۆ پایل، دادوه‌ری شاره‌كه ده‌ڵێت: "هیچ شوێنێك نییه له‌م وڵاته كه‌س نه‌توانێت بۆی بچێت و تێیدا تاوانكاران به‌بێ سزا ده‌رباز بن و كاری خۆیان بكه‌ن، هه‌مووان له‌ژێر سه‌روه‌ری یاسادان و هیچ شه‌قامێكیش به‌ناوی شه‌قامی كوردی بوونی نییه".
پۆڵ ویدۆن، لێكۆڵه‌ر له دامه‌زراوه‌ی بازرگانی ستاندارد ده‌ڵێت: "له ژوورێكی سه‌ره‌وه، پاكێتی جگه‌ره‌ی نایاسایی له‌سه‌ر یه‌ك ریزكراون و هه‌ڵدراونه‌ته‌وه، كه‌سێكیش ده‌یانهێنێت، كه نه‌یتوانیوه له به‌ریتانیا مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رگرێت، بۆیه له‌و شوێنه بازرگانی به جگه‌ره‌ی نایاسایی ده‌كات".
تا ئێستا دادگا بڕیاری كۆتایی خۆی له باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه كوردییه نه‌داوه و ناسنامه‌ی هه‌مووانیشیان به نهێنی هێشتووه‌ته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی دوا بڕیار له باره‌ی چاره‌نووسیانه‌وه ده‌درێت.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یڵ
ا. م