ورده‌كاریی ده‌نگدانی نهێنی بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌م
K24 - به‌غدا:
دوای ئه‌وه‌ی دوێنی هیچ یه‌كێك له كاندیدان بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌نگی پێویستیان نه‌هێنا، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه پرۆسه‌ی ده‌نگدانی نهێنی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه ئه‌نجامدرا.
شیڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی نهێنی بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو، دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، له پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، له كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بوون.
دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش، ده‌ركه‌وت، 282 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان داوه و تێیدا كاندیده‌كه‌ی پارتی، توانی 182 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و به‌سه‌ر كاندیده‌كه‌ی كۆمه‌ڵدا سه‌ربكه‌وێت و ببێته جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا، كاندیده‌كه‌ی كۆمه‌ڵ، ته‌نها 53 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، 28 ده‌نگی پووچه‌ڵ و 16 ده‌نگی به‌تاڵیش هه‌بوون.
پرۆفایلی دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد
- ساڵی 1956، له هه‌ولێر له دایكبووه.
- له ساڵی 1995 بڕوانامه‌ی زانستی له له شه‌ریعه و (نقلیة والعقلیة) وه‌رگرتووه.
- له ساڵی 1996 به‌كالۆریۆسی له زمانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێناوه.
- ماسته‌ری له زانستی فه‌لسه‌فه‌ی شه‌ریعه هه‌یه و دكتۆراكه‌شی له هه‌مان بوار له ساڵی 2003 ته‌واو كردووه.
- زياتر له 30 ساڵە له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا وانه ده‌ڵێته‌وه.
- نزیكه‌ی 25 ساڵه گوتاربێژه له مزگه‌وته‌كانی هه‌ولێر.
- سه‌رۆكی به‌شی عه‌ره‌بی په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایان 2000 – 2004
- ئه‌ندامی خوولی سێیه‌می په‌رله‌مانی کوردستان بووه له ماوه‌ی ساڵانی 2009 – 2013.
- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وردبینی و چاودێری شه‌رعی بانكی جیهانی ئیسلامی 2013.
- ئه‌ندامی بۆردی راوێژكاری باڵای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له 2016ه‌وه تا ئێستا.
- راگری په‌یمانگای كوردستان بۆ راهێنانی پێشنوێژ و وتارخوێنان بووه 2017 - 2018.
- ئه‌ندامی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان.
- ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان.
- تا ئێستا سێ كتێبی له بواری شه‌ریعه‌تی ئایینی ئیسلامی به چاپ گه‌یاندووه و چه‌ند كتێبێكیشی له ژێر چاپدان.
- به‌شداری له چه‌ندین كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كۆڕبه‌ندی تایبه‌ت به هزری ئیسلامی كردووه.