فه‌ڕه‌نسا: ناكرێت ده‌ستبه‌رداری باشترین هاوپه‌یمانمان بین له شه‌ڕی داعشدا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كورد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیف لۆدریان رایگه‌یاند، ناكرێت ئێمه ده‌ستبه‌رداری باشترین هاوپه‌یمانمان له شه‌ڕی دژی داعش ببین.
لۆدریان گوتیشی: پاریس هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌ست نه‌كه‌وتووه، كه سه‌باره‌ت به ره‌وشی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكای كردوون.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا بۆ ئاگاداربوون له ورده‌كارییه‌كان، سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كردووه.
گفتوگۆی نێوان پاریس و واشنتن تایبه‌ت بووه به پرسی دیاریكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، كه له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)دایه.
روونیشی كرده‌وه، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بڕیار له باره‌ی به‌شداریكردنی پاریس له چاودێریكردنی ناوچه‌ی ئارام ده‌دات. ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و وه‌ڵامانه ده‌بێت، كه وه‌زیری به‌رگریی له واشنتن ده‌ستی ده‌كه‌ون.
له مانگی دیسێمبه‌ری رابردوودا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا نزیكه‌ی 2000 سه‌ربازی خۆی له سووریا بكشێته‌وه.
هاوكات شه‌وی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، 400 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له سووریا ده‌مێننه‌وه.
ئه‌مه‌ریكا خوازیاره وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وڕوپایی هه‌ماهه‌نگی سوپای ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و به‌شێك له هێزه‌كانیان له سووریا بهێڵنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا دووپاتیشی كرده‌وه، كه ناكرێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خه‌ڵكه بین، كه له شه‌ڕی دژ به داعش، باشترین هاوپه‌یمانمان بوون و شه‌ڕی داعشیان له‌سه‌ر زه‌وی كرد. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات.