هونەرمەندێک رەنگ دەبەخشێتە وێنەکانی جەنگی جیهانی یەکەم

چیرۆکی هەر وێنەیەک بخوێنەوە

K24 – هه‌ولێر:

هونەرمەندێکی وێڵزی رەنگ بە وێنە رەش و سپیەکانی جەنگی جیهانی یەکەم دەبەخشێت.

رۆیستۆن لیۆنارد، کارەباچی و هونەرمەند، وێنە کۆنەکانی جەنگی جیهانی یەکەم رەنگدار دەکات و هۆکاری ئەو کارەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، "ئێمە پێویستە لە سەرانسەری جیهان بیری نەوە لەناوچووەکانمان هەبێت, تاکو دڵنیابین جەنگێکی هاوشێوە هەرگیز رووناداتەوە".

سەربازە بریندارە فەرەنسییەکان راهێنانی چاکبوونەوە دەکەن لە نەخۆشخانەی گراند پالایس لە پاریس

سەربازێکی فەرەنسی لە دواین  بەرەی جەنگی شارۆچکەی زۆنێبێک لە بەلجیکا، ساڵی 1917

دەستەی فڕۆکەوانی فەرەنسا ئەو کاتەی جەنگی دژ بە ئەڵمانیان دەکرد لە ساڵی 1918

وێنەی سەربازانی هاوپەیمانان کاتێک بەڕێوەبوون بۆ نیمچە دورگەی گالیپۆلی لە تورکیا بۆجەنگی دژ بە عوسمانییەکان، ئەو جەنگە یەکێکبووە لە خوێناویترین جەنگەکان و لە ساڵی 1915 بۆ 1916 بەردەوام بوو

جەنگی سوپای هیندستان دژ بە ئیمپراتۆری ئەڵمانی لە ساڵی 1916، لەو جەنگەدا یەک ملیۆن سەربازی هیندی بەشداربوون و 74 هەزار و 187 کەسیان لێکوژرا.

سەربازێکی ئیرلەندی بەشداری کردووە لە کەمپینی میزۆپۆتامیا کە تیایدا سەربازانی بەریتانیا و ئوستراڵیا جەنگیان دژ بە عوسومانییەکان دەکرد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

چەند سەربازێکی هێزی دەریایی ئەڵمانی لە ساڵی 1914، ئەڵمانیا دوای بەریتانیا، خاوەن دووەم بەهێزترین هێزی دەریایی بوو.

سەربازانی بەریتانیا بنکەیەکی هێڵی پێشەوەی سەربازانی ئەڵمانیا لە گوندی پویسیۆکسی فەرەنسا داگیردەکەن، ئاداری 1917

دوای راگەیاندنی جەنگ لەلایەن بەریتانیاوە، کەنەداش بۆ یارمەتی بەریتانیا، جەنگی راگەیاند. ساڵی 1918.

سەربازانی هیند بە پایسکل بەرەو بەرەکانی جەنگ دەڕۆن، ساڵی 1916

سەربازانی رووسیا ئامادەکاری دەکەن بۆ جەنگی دژ بە سوپای ئەڵمانیا و نەمسا لە وڵاتی ئۆکرانیا، ساڵی 1917.

ئامادەکاری ئوستراڵیا و نیوزلەندا بۆ جەنگی گالیپۆلی لە ساڵی 1915

سەرچاوە:  دەیلی مەیلی

H.J