به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی هۆشداریی ده‌داته قاسم سوله‌یمانی
K24 - هه‌ولێر:
مایك پۆمپیۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، سی ئای ئه‌ی، هۆشدارینامه‌یه‌كی بۆ قاسم سلێمانی و به‌رپرسانی ئێرانی ناردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی له هۆشدارینامه‌كه‌دا، نیگه‌رانی خۆی له كرده‌وه‌كانی ئێران له عێراق نیشانداوه و رایگه‌یاندووه، كاره‌كانی ئێران بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له عیراق.
پۆمپیۆ له كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی ریگان بۆ به‌رگری نیشتمانی، له باشووری كالیفۆرنیاوه رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسێكی ئێرانی ئاماژه‌ی به هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد له عێراق، په‌یامێكی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی ئێرانی و قاسم سوله‌یمانی كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به رێككه‌وتی ناردنی نامه‌كه بكات، گوتی: "له نامه‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌مان كردووه، هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به تارانن له‌ناو خاكی عێراق ده‌كرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ئێران".
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌مانه‌وێ دووپاتی بكه‌ینه‌وه كه پێویسته به‌رپرسانی ئێران زۆر به روونی له‌و په‌یامه تێبگه‌ن".
پۆمپیۆ، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی وه‌رگرت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، قاسم سوله‌یمانی، كه سه‌ركردایه‌تی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی پاسداران ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ره‌تیكردووه‌ته‌وه نامه‌كه بكاته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز مانگی رابردوو بڵاویكرده‌وه، قاسم سوله‌یمانی، داوای له هه‌ندێك به‌رپرسانی كورد كردووه، له شاری كه‌ركووك به‌بێ هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران بكشێنه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند جارێك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
بوونی سوله‌یمانی له هێلی پێشه‌وه، نیشانده‌ری هه‌ژموونی گه‌وره‌ی ئێرانه له‌سه‌ر سیاسه‌تی عێراق، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، كه تاران ده‌یه‌وێت ئه‌و جه‌نگه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت و كێبڕكێی سعوودیه ده‌كات كه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه.
پۆمپیۆ راشیگه‌یاند، به ره‌چاوكردنی جموجۆڵه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووی ئێران له باكووری عێراق (هه‌رێمی كوردستان) و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ ئه‌وه‌یه ببێته هێزێكی خاوه‌ن هه‌ژموون، كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كۆنتڕۆڵ كردووه.
پۆمپیۆ گوتی: "ئێستا سعوودیه ئاماده‌یه بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له باره‌ی ئێران و توندڕه‌وی".
مانگی رابردووش، وه‌زیرێكی ئیسرائیلی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی نهێنی له‌گه‌ڵ سعوودیه هه‌یه و ئێران بووه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره په‌رده له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه نهێنییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئیسرائیل لابدرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "نیشانمانداون به كاركردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و وڵاتانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌توانرێت تیرۆر له ناوچه‌كه دووربخه‌نه‌وه، ئێمه‌ش ده‌توانین به پێی توانا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌هێز بكه‌ین، به‌و جۆره‌ش وڵاتانی كه‌نداو و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌قامگیرتر ده‌بن".