پارێزگاری ئەدەنە چالاكییه‌كانی رۆژی شانۆی کوردی قەدەغە دەکات
K24- هه‌ولێر:
بڕیاربوو ئەمڕۆ لەشاری ئەدەنە بۆ ماوەی سێ رۆژ چەند شانۆیەک و چالاکیەکی هونەری بە بۆنەی رۆژی شانۆی کوردی ساز بکرێن، کە لەلایەن پارتی دیموكراتی گه‌لان هەدەپەوە رێکخرابوون، بەڵام بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە لەلایەن پارێزگاری ئەدەنەوە قەدەغە کرا.
له به‌رامبه‌ریشدا شانۆكارانی كورد بڕیاری پارێزگاری ئه‌ده‌نه سەركۆنە دەكەن و پێیان وایە، ھۆكاری رێگریكردنەكە لەبەر كورد بوون و كوردستانی بوونە.
له‌مباره‌یه‌وه عومه‌ر شینۆ، شانوكاری كورد ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی شانۆی كوردی نیشان نه‌درێت پاساو و به‌هانه ده‌هێننه‌وه و هۆڵه‌كان پێمان ناده‌ن، ئه‌و چالاكیانه‌ی مرۆڤ له پێناو رۆشنبیری و زمانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات، پێویسته گه‌شه‌یان پێ بدرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و چالاكیانه قه‌ده‌غه ده‌كرێن".
روگه‌ش كرج شانۆكارێكی دیكه‌یه، كه بڕیاربوو له نواندنه‌كان به‌شدار بێت، ئه‌و ده‌ڵێت: "له ئیسته‌نبوڵیش هونه‌ری كوردی قه‌ده‌غه كراوه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وان سه‌ردانی شاره‌وانییه‌كانی جه‌هه‌په ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هۆڵی چالاكییان پێ بده‌ن، به‌ڵام هه‌میشه داواكارییه‌كانیان ره‌ت ده‌كرێنه‌وه".
په‌یامنێر: ئه‌رجان دا‌غ
H.B