پارتی ئازادیی كوردستان پابه‌ندی بڕیارێكی دادگای توركیا نابێت

ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ ناوی كوردستان له‌سه‌ر حیزبه‌كه‌ی لا بدات
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

لە وەڵامی دادگای دەستووریی توركیادا، سەرۆكی پارتی ئازادیی كوردستان رەتی دەكاتەوە، ناوی پارتەكەیان بگۆڕن و دەڵێت: بە ھەمان ناو لەسەر رێبازی كاركردنیان بەردەوام دەبن.

مەستەفا ئۆزچەلیك، سەرۆكی پارتی ئازادیی كوردستان رایگەیاند، وشەی كوردستان لە ناوی پارتەكەیان ناكەنەوە و لەسەر ھەمان ئامانجەكانیان بەردەوام دەبن. هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كوردیش وەك ھەموو میللەتانی دونیا، مافی بڕیاردان لە چارەنووسی خۆی ھەیە.

ئەم هه‌ڵوێسته‌ی ئۆزچه‌لیك و حزبه‌كه‌ی لە كاتێكدایە، دادگای دەستووریی توركیا، دۆسیەی دژی ئەو پارتە كوردییانە كردووەتەوە، كە ناوی كوردستانیان لەخۆ گرتووە.

H.B