گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌بێته حیجاب
K24 - هه‌ولێر:
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، وێنه‌یه‌كی خۆی به حیجابه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، سه‌ردانی وڵاتی سعوودیه‌ی كردووه.
زاخارۆڤا له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك، نووسیویه‌تی: "له سعوودیه لێیان پرسیم، به رێسا كارپێكراوه‌كانی جلوبه‌رگی ئه‌و وڵاته پابه‌ند ده‌بی؟.. بێگومان".
پێشتریش ڤالنتینا ماتڤیێنكۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی رووسیا، له سه‌ردانێكیدا بۆ سعوودیه، له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ، به هه‌مان شێوه، جلێكی پۆشیوه، وه‌ك هیچ ژنانی سعوودیه بووه و پابه‌ندی نه‌ریته‌كانی ئه‌و وڵاته بووه، كاتێك چاوی به شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز، پادشای ئه‌و وڵاته كه‌وتووه.