تاران: ئه‌مه‌ريكا ناتوانێت رێ له فرۆشتنى نه‌وتمان بگرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ريكا فشاره‌كانى بۆ سه‌ر كڕيارانى نه‌وتى ئێران زياتر كردووه و له به‌رامبه‌ريشدا به‌رپرسانى ئێرانى ره‌تيده‌كه‌نه‌وه، كڕياره‌كانى نه‌وتى وڵاته‌كه‌يان مل بۆ فشاره‌كانى ئه‌مه‌ريكا بده‌ن.
ئەم رۆژانە هەناردە کردنی نەوت بووەتە سەرەکیترین پرسى جێى مشتومڕى نێوان تاران و واشنتن.
ئەمه‌ریکا رایگەیاندووە، تا کەمتر لە چوار مانگی دیکە كڕیارەکانی نەوتی ئێران رازی دەکات، هیچ نەوتێک لە تاران نەکڕن.
لە دوایین کاردانەوەدا بەرامبەر بەم سیاسەتەی ئەمه‌ریکا، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران، ئيسحاق جيهانگيرى لە کۆبوونەوەی هاوبیری لەگەڵ بازرگانان و نوێنەرانی کۆمپانیا بیانییەکان رایگەیاند، ئەوەی ئەمه‌ریکا باسی دەکات خه‌ياڵه، لەبەر ئەوەی جیهان پێویستی بە نەوتی ئێران هەیە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف رایگەیاند، وڵاتانی جیهان سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا دەیانەوێت لە ئێران بمێننەوە، بەڵام دیار نییە تا چەندە دەتوانن ئەم ویستە جێبەجێبکەن.
گوتيشى: من دڵنیام جیهان دەیەوێت بە گوێرەی یاساکان بڕیار بدات، بەڵام هێشتا دیار نییە، کە وڵاتانی جیهان لە بەرامبەر ئەم سیاسەتە ملهوڕانەیەی ئەمریکا چەندە دەتوانن راوەستن.
لە لایەکی دیکەوە تاران داوای لە ئەوروپا کردووە کڕینی نەوتەکەی و گەڕاندنەوەی پارەکەی گەرەنتی بکات.
ئ.ر