له هه‌ڵه‌بجه پڕۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كيميايى به هۆى نه‌بوونى پاره‌وه په‌كى كه‌وتووه
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه هێشتا به‌ده‌ست ئێش و ئازاره‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن، كه‌چی چه‌ند ساڵێكه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وان درووستكراوه ده‌رگاكه‌ی هه‌ر به داخراوی ماوه‌ته‌وه.
كۆمپانیای جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ش به ڵێنیداوه كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی داوایان كردووه، خه‌رجى بكات؛ ئه‌وا نه‌خۆشخانه‌كه راده‌ستی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن.
لە چەند رۆژی رابردوودا پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری پارێزگار لەگەڵ کۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه کۆبوونەته‌وە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرفتی بەردەم کردنەوەی نەخۆشخانەکە کراوه، جێگری پارێزگاری هەڵەبجەش لە رووی ئیداری و مادییەوە ئاماده‌یی خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەکە.