واشنتن مه‌رجى ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ رووسيا ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا، جۆن بۆڵتۆن مه‌رجه‌كانى ئه‌مريكاى بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ رووسيا ئاشكرا كرد.
كۆشكى سپى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، بۆڵتۆن، له‌گه‌ڵ باڵيۆزى رووسيا له ئه‌مريكا، ئه‌ناتۆڵى ئه‌نتۆنۆڤ، كۆبووه‌ته‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كۆشكى سپى باسى له‌وه كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بۆڵتۆن رايگه‌ياندووه، ئاڵۆزى له په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا و ئه‌مريكا له به‌رژه‌وه‌ندى هيچ لايه‌كيان دا نييه.
ئه‌وه‌شى گوتووه: بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان، پێويسته ژماره‌يه‌ك دۆسيه يه‌كلا بكرێنه‌وه و به وردى تاوتوێبكرێن.
سه‌باره‌ت به‌و دۆسيانه، له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى كۆشكى سپيدا هاتووه: هه‌ريه‌ك له ده‌ستتێوه‌ردانى رووسيا له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا، به‌كارهێنانى گازى كيميايى له به‌ريتانيا و ره‌وشى ئۆكرانيا و سووريا پێويسته روون بكرێنه‌وه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر