شاندێكی ھەرێمی كوردستان لە بەغدایە

لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق دانووستان لەسەر چەند پرسێك دەكەن

K24 - ھەولێر

شاندێكی باڵای ھەرێمی كوردستان لەبەغدایە، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق دانووستان لەبارەی فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان بكەن.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24،  شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان به ‌سه‌رپه‌رشتى كه‌ريم شنگالى، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان كه‌ شانده‌كه‌ مه‌ولود باوه‌موراد، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنیشی تێدایه‌ سه‌ردانى به‌غدایان كردووه‌ و لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق و مه‌هدی عه‌لاق، ئه‌منیداری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کۆدەبنەوە و دانووستان له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان دەکەن.

ھەروەھا حكومەتی عێراق لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە بۆ گفتۆگۆكردن لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان لە بارەی کردنەوەی فرۆکەخانەکان و بەرێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان.

ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی باڵا دەبێت لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا لەبارەی فرۆکخانەکان و دەروازە سنوورییەکانەوە.