ئینته‌رپول به‌رپرسێكی باڵا راده‌ستی عێراق ده‌كاته‌وه كه له‌دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیدا تێوه گلاوه
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "له به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی راوه‌دوونانی گه‌نده‌ڵكاران، كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه راگه‌یه‌ندراوه، هه‌وره‌ها به هه‌وڵ و به‌دواداچوونێكی چڕ بۆ دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی، كه بوونه‌ته هۆی به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌تێكی زۆری عێراق، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تۆمه‌تبارانی گه‌نده‌ڵی به‌ناوی "زیاد قه‌تان" ئه‌مینداری گشتی پێشووتری وه‌زاره‌تی به‌رگری له حكوومه‌تی ئینتیقالی له‌لایه‌ن پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی "ئینته‌ر پوول"ـه‌وه ده‌ستگیرا و، بۆ گه‌یاندنی به سزا یاساییه‌كه‌ی، راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كرایه‌وه".
له به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا هاتووه، "به‌دواداچوون بۆ دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌چڕی به‌رده‌وامه و ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نابێت، كه به‌رپرسێكی باڵای عێراقی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی دژه گه‌نده‌ڵیدا ده‌ستگیر بكرێت، به‌ڵكو له داهاتووشدا هه‌ر كه‌سێك به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار بێت، هیچ په‌ناگه‌یه‌كی نابێت بۆی بچێت".
به‌یاننامه‌كه‌ی عه‌بادی دووپاتیشی كرده‌وه "زیاد قه‌تان له گه‌نده‌لیه‌كانی كڕینی چه‌كدا تێوه گلاوه، كه به ملۆنان دۆلار له گرێبه‌سته‌كانیدا به‌هه‌ده‌ر دراوه و دیار نه‌ماوه و، له‌و وڵاته‌ی كه ناوبراو لێی ده‌ژیا چاودێری ده‌كرا و به‌هاوكاری پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی "ئینته‌رپوول" ده‌ستگیركرا، ئێستا قه‌تان چنگی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقدایه و له داهاتوودا سزاكه‌ی وه‌رده‌گرێت".
به‌یاننامه‌كه دووپاتیكرده‌وه: "دۆسیه‌ی زۆرێك له كه‌سانی دیكه‌ش له قۆناغه‌كانی كۆتایی نزیك بوونه‌ته‌وه، به‌دواداچوون و راوه‌دوونانیان به‌رده‌وامه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له گه‌نده‌لكاران ده‌گه‌نه به‌ر ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه".
H.B