كه‌سێكی نزیكی ئه‌و خێزانه‌ كورده‌ی له‌ ده‌ریای ئیجه‌ خنكان قسه‌ بۆ كوردستان 24 ده‌كات

خێزانه‌كه‌ له‌ 7 ئه‌ندام پێكهاتووه‌
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

هێشتا چاره‌نووسی یه‌كێك له‌و خێزانانه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا ژێرئاو كه‌وتوون، دیارنییه‌.

ئه‌و خێزانه‌ی تائێستا سۆراخی نازانرێت، له‌ دایك و باوك و پێنج له‌ منداڵه‌كانیان پێكهاتوون و خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌ قه‌زای زاخۆن.

كه‌سێكی نزیكی ئه‌و خێزانه‌ش قسه‌ بۆ كوردستان 24 ده‌كات و دووپات ده‌كاته‌وه‌، له‌كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو كه‌شتییه‌ كه‌ بوون ته‌نیا ئافره‌تێك رزگار بووه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ چاره‌نووسیان نازانرێت.

پێشتریش کوردە یەشار نوینەری فیدراسیۆنی پەنابەران لە تورکیا ڕایگه‌یاند، کاتژمیر ١١:٤٥ دەقیقەی شەوی 9/10ی ٢٠١٨ یەختیک کە هەڵگری ٣٥ پەنابەر بووە، لە دەریایی ئیجەدا ژێر ئاو کەوتووە لە نزیک ناحیەی قەرەبرونی سەر بە پاریزگای ئزمیری توركیا، بە پێی زانیاریەکان لە کۆی ئەو ٣٥ پەنابەرەی لەناو یەختەکەدا بوون، تەنیا یەک پەنابەری عیراقی رزگاری بووە. تەرمی نۆ پەنابەریان لێ دۆزراوەتە وە چارەنوس و رەگەزنامەی ئەوانی دیکە نادیارە.

H.B