سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری تاڵه‌بانی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كه‌سوكاری "باییز تاڵه‌بانی" وه‌زیری پێشووی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
باییز تاڵه‌بانی، كه پێشتر وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 21ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018 له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
"خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو شێخ باییز تاڵەبانی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی وەزیری پێشووی ئابووری و دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، شێخ باییز تاڵەبانی – مان پێگەییشت.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم و ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە داواکارم دوایین ناخۆشیتان بێت و گیانی کاک شێخ بایز بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت."