له‌سه‌ر شوشتنی ئۆتۆمبێل شۆفێرێك كرێكارێكی كوشت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی رووسیا، گه‌نجێكی ده‌ستگیركرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له شوێنێكی شوشتنی ئۆتۆمبێل له ده‌وروبه‌ری مۆسكۆ، پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێك له كرێكاره‌كان ره‌تیكرده‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ بشوات، پاڵی پێوه ناوه‌و كوشتوویه‌تی.
رووداوه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه بووه، شۆفێره ته‌مه‌ن 24 ساڵانه‌كه له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كیدا كاتژمیر 3:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه هاتوونه‌ته شوێنی شوشتنی ئۆتۆمبیله‌كه و داوایان له كرێكاره‌كه كردووه به‌خێرایی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان بۆ بشوات، كریكاره‌كه‌یش ره‌تیكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی به‌و كاته دره‌نگه ئه‌و كاره ناكات، به‌و هۆیه‌شه‌وه شۆفێره‌كه پاڵی به كرێكاره‌كه‌وه ناوه‌و كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی و له هۆشی خۆی چووه، تا گه‌یاندوویانه‌ته نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
دوای لێكۆڵینه‌وه له‌و شۆفێره، ده‌ركه‌وتووه پێشینه‌ی زۆری له تاوانكردن هه‌یه چه‌ندین جار به‌هۆی دزیكردنیش ده‌ستگیركراوه.