پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كۆتایی هات
K24 - هه‌ولێر:
كاتژمێر 7ی ئێواره، دوای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك درێژكرایه‌وه، بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران و پرۆسه‌كه‌ش كۆتایی هات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رێژه‌ی به‌شداریكردن به‌رزه.
پێشبینیش ده‌كرێت، ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ریفراندۆمه‌كه‌دا، بگاته سه‌رووی 80% به گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌كان و تا ئێستاش به فه‌رمی كۆمیسیۆنی باڵا، هیچ ئامارێكی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
شێروان زرار، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی وردبینی، ئه‌سته‌مه ئه‌مشه‌و ئاماری فه‌رمی و كۆتایی بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه لێره و له‌وێ باس له ئاماری نافه‌رمی بكرێت، ئه‌و ئامارانه‌ش فه‌رمی نین و پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه.
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی له 23ی ئه‌یلوول بۆ كوردستانییانی ده‌ره‌وه كرایه‌وه و ئه‌مڕۆش ده‌نگدان له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنكه‌كانی ده‌نگدان كرانه‌وه و كاتژمێر 7یش پرۆسه‌كه كۆتایی هات.
ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، رۆژی 7ی حوزه‌یرانی رابردوو، له دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری لێدرا.