پۆلیسی ھەولێر داوای ئەو كەسە دەكات

ھەركەسێك زانیاری لەسەر ھەبێت پۆلیس ئاگادار بكاتەوە

K24 - ھەولێر

پۆلیسی ھەولێر، وێنەی داواكراوێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، ھەركەسێك زانیاری لەسەر ئەو كەسە ھەیە ئاگاداریان بكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەی كەسێكی بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە: "ئەم کەسە داواکراوە لەلایەن پۆلیسی هەولێر، دواکارین هەرکەسێك زانیاری لەبارەیەوە هەیە ئاگادارمان بکاتەوە یاخود پەیوەندی بکات بە ژمارە (066134)".

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو كەسە كوردستان24 پەیوەندی بە گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێرەوە كرد، بەڵام ژمارەكەی بەردەست نەبوو.

وێنەی ئەو كەسەی پۆلیسی ھەولێر داوای دەكات
وێنەی ئەو كەسەی پۆلیسی ھەولێر داوای دەكات
وێنەی ئەو كەسەی پۆلیسی ھەولێر داوای دەكات
وێنەی ئەو كەسەی پۆلیسی ھەولێر داوای دەكات