زیاتر لە 150 ھەزار كەس لە عەفرین ئاوارە بوون
K24 - ھەولێر
رێكخراوی روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، له چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه تائێستا، به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوه‌ندی شاری عه‌فرین، زیاتر له 150 هه‌زار ھاووڵاتی سڤیل ئاواره بوون.
لەلایەكی دیكەوە، عه‌لی زه‌عته‌ری، رێكخه‌ری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به رۆژنامه‌ی گاردیانی بەریتانی راگه‌یاندووه: "ره‌وشی مرۆیی شاری عه‌فرین به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه، له‌وپه‌ڕی خراپیدایه و ئێستاش به هه‌زاران كه‌س له‌و شاره ئاواره‌بوون و روویان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی سووریا كردووه".
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كردووه: "به‌هۆی گه‌مارۆدانی هێزه‌كانی توركیاوه، پێدوایستییه سه‌ره‌تاییه‌كان له شاره‌كه ده‌ستناكه‌وێت".
رۆژنامه‌كە ئه‌وه‌شی خستووەتەڕوو: "ئه‌و ئاوارانه‌ی روویان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی سووریا كردووه، ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و ئێستا په‌شیمانن روویان له‌و ناوچانه كردووه".
لەم دوو رۆژەی دواییدا سوپای توركیا ھێرشەكانی بۆسەر ناوەندی عەفرین چڕ كردووەتەوە و دوێنێ نەخۆشخانەی ئاڤرینی لە شارەكە بۆردوومان كردووە.
بروسك حەسەكە، وتەبێژی یەپەگە لە عەفرین بە كوردستان24 راگەیاند: "لە ئەنجامی بۆردوومانەكانی توركیا 38 كەسی سڤیل لە ناوەندی عەفرین شەھیدبوون، ھەروەھا 15 كەسی دیكەش بەھۆی بۆردوومانكردنی نەخۆشخانە شەھیدبوون".
ھ.م