بەرپرسی نووسینگەی ئەحمەدی نەژاد دەدرێتە دادگا
K24 - ھەولێر
بەرپرسی نوسینگەی سەرۆك کۆماری پێشووی ئێران بەتۆمەتی بێرێزیکردن بەرێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشتی دادگا کرا.
راگەیاندنەکانی نزیك لەمەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆك کۆماری پێشووی ئێران ئاشکرایانکردووە کە دادگای تاران ئەسفەندیار مەشایی، بەرپرسی نووسینگەی ئەحمەدی نەژادیان بانگهێشتی دادگا کردووە.
مەشایی تۆمەتی بێرێزیکردن بەرێبەری ئێران، هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و هاوکات گەندەڵی ئیداریشی لەسەرە.
لەدوو ساڵی رابردوودا بە پاساوی هاوشێوە نزیکەکانی ئەحمەدی نەژاد دادگایی و دەستبەسەرکراون.